ئاشكراكردنی دوایین هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێرداوی عێراق بۆ پێكهینانی حكومه‌ت
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێدراو محه‌مه‌د شیاع سودانی له گفتوكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌كان تایبه‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران له تویتێكدا رایگه‌یاند، “نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو محه‌مه‌د شیاع سودانی جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌كان له حكومه‌تی داهاتووداو چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ به‌ربژێرانی ئه‌و هێزانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان له حكومه‌تی هاوپه‌یمانیی نوێ‌دا.
پێشتر نوسینگه‌ی سودانی رایگه‌یاندبوو، چاوپێکەوتن لەگەڵ بەربژێرەکاندا لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئەنجام دەدرێت، لە کۆمەڵێک راوێژکار پێکدێت و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
جێی ئاماژه‌یه، ناکۆکییەکان وایکرد پەرلەمان نەتوانێت لە 22ى تشرینى یەکەمى 2022 کۆبوونەوە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەى حکومەتى نوێ بکات، هەرچەندە پێشتر لە 18ى تشرینى یەکەمى 2022، هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت (کە سەرجەم پێکهێنەرانى حکومەتى نوێ تێیدا بەشدارن بە کورد و سوننەشەوە) داوای کردبوو .