به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری لێدانی بیری ئاو قه‌ده‌غه ده‌كات
ره‌ققه– نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری له گشتاندنێكدا بڕیاریدا به قده‌غه‌كردنی لێدانی هه‌موو جۆره بیڕیكی ئاو له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می داهاتووه‌وه، هۆكاری بڕیاره‌كه‌شی گه‌رانده‌وه بۆ پاراستنی ئاوی ژێرزه‌مینی ناوچه‌كه.
به هۆی كه‌می بارانبارین له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی فورات له‌لایه‌ن توركیاوه ئاستی ئاو له ناوچه‌كه كه‌میكردووه، جگه له‌وه‌ش ئاوی وێستگه‌ی عه‌لۆكی بڕیوه له‌سه‌رێ كانی، له ئاكمدا یه‌ك ملیۆن كه‌س له حه‌سه‌كه‌و گونده‌واره‌كانی بێ به‌ش بوونه له ئاو.
زۆرینه‌ی دانیشتوان به تایبه‌ت له حه‌سه‌كه پشت به ئاوی بیری ژێرزه‌مین ده‌به‌ستن، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردووه، بێ ئه‌وه‌ی به‌دیلی گونجاو بۆ پێداویستی هاوڵاتیان دیاری بكات.
تاكه به‌دیل دابینكردنی ئاوه به تانكه‌ره، به‌ڵام دانیشتوان سكاڵای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه دادپه‌روه‌ری نییه له دابه‌شكردندا.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له خاوه‌نه‌كانی ئامێری بێر لێدان ناره‌زاییان پیشاندا به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره، چونكه ده‌بێته هۆی بێ كاربوونیان.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ئاوی وێستگه‌ی عه‌لۆك گه‌یشته شاری حه‌سه‌كه‌و دوای زیاتر له سێ مانگ له بڕینی، به‌ڵام بڕه‌كه‌ی به پێی پێویست نییه‌و سه‌رجه‌م گه‌ره‌كان ناگرێته‌وه، به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی ئاو له شاره‌كه.