نۆرس پرێس کۆتایی هێنا بە وۆرک شۆپێکی راهێنانی کارمەندانی لە قامیشلۆ

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

رۆژی چوارشەممە، ئاژانسی نۆرس پرێس لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، کۆتایی هێنا بە وۆرک شۆپێکی راهێنان بۆ کۆمەڵێک لە پەیامنێران و هەواڵسازەکانی، لە بواری رۆژنامەگەری ئەلیکترۆنی و تەلەفزیۆنیدا.

ئاژانسی نۆرس پرێس لە رێگەی تۆڕی پەیامنێرەکانییەوە کاردەکات بۆ رووماڵکردنی تێکڕای رەوتی رووداوەکانی سوریا و و رووداوە پەیوەندیدارەکانی دەرەوە، لەڕێگەی هەواڵ و راپۆرتەکانییەوە، هەروەها لە رێگەی پلاتفۆرمێکی وێنەییەوە، نۆرس پڵەس، چەندین بەرنامە و گرافیک پێشکەش دەکات کە هاوکات بن لەگەڵ دیارترین پێشهات و بابەتی مشتومڕاوی لە سوریا و جیهاندا.

نۆرس پرێس، بەر لە ساڵێک، چەندین نووسینگەی لە شاری رەققە و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە، جگە لە کردنەوەی ئۆفیسێک لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، بۆ بەدواداچوونی وردترین وردەکاریەکان و رەوتی رووداوەکانی پەیوەست بە سوریاوە.

ئەم وۆرک شۆپەی راهێنانە کە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو، لە لایەن جومعە عەکاش، پەیامنێری ئەلعەرەبیە و ئەلعەرەبیە حەدەسەوە لە رۆژئاڤا، ئامادەکرابوو.

لە خولەکەدا 13 فێرخواز چەندین وانەی تیۆری و پراکتیکییان وەرگرتووە سەبارەت بە ئامادەکاری و لێهاتوویی دەستکاریکردن و وردەکارییەکان سەبارەت بە دروستکردنی ناوەڕۆکی پیشەیی.

لە کاتێکدا “عەکاش” لە میانی وۆرک شۆپەکەدا کاری کردووە، بۆ ئەوەی ئەزموونی خۆی و ئەزموونی رۆژنامەوانیی خۆی کە زیاتر لە دە ساڵ لە کاری رۆژنامەوانیدا دەگرێتەوە، بەیەکەوە باس بکات، بە ئامانجی زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم فێرخوازان لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەیان لە داهاتوودا و سوودمەندبوون لێیان لە کاری مەیدانیدا.

ئامادەکردنی: دڵسۆز یوسف – داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی