شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
واپێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌و به‌پێی كه‌شانسی سلێمانی بارانبارین چه‌ند رۆژێك پچڕپچڕ ده‌بێت.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگه‌یاند، لە ئەنجامی دروستبوونی ئەو کاریگەرییە نزمە پاڵەپەستۆیەی دروستبووە، سبەی هەینی کەشوهەوای هه‌رێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، درەنگی شەویش بارانبارین دەستپێدەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بارانبارینەکە بەشێوەی پچڕپچڕ له ناوچەکان دەبارێت، بەڵام بە گشتیی هەموو هه‌رێمی کوردستان دەگرێتەوە و رۆژی شەممەش بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت چەند رۆژی دواتریش به هەمان شێوە بێت.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكرد، پله‌كانی گه‌رما چەند پلەیەک دادەبەزێت و لە نێوان 29-30 سیلیزی دەبێت.