لە پێکدادانی نێوان دوو لایەنی سەر ەب تورکیادا لە عەفرین بریندارهەیە
گوندەواری حەڵەب – نۆرس پرێس
نیوەشەوی دوێنێ و لە ئەنجامی شەڕی نێوان هەردوو لایەنی هاوپەیمانی تورکیا، سوڵتان موراد و لیوای باکوور، بێ ئەوەی هۆکاری شەڕەکە دیاربێت، هاوڵاتییەکی مەدەنی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو دوو گروپە چاکدارە برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند “پێکهەڵچوونەکە زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوام بووە لە نێوان هەردوولادا و تۆپهاوێژ و دۆشکەی قورس و چەکی سووک بەکارهێناوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی ترس لەنێو دانیشتووانەکەدا”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، شەڕ و پێكدادان لەنێوان هەردوولا لە بازاڕی شارەكە رووی داوە كە بووە هۆی گەمارۆدانی ژمارەیەك خانوو.
هەر بە وتەی سەرچاوەکە، فیرقەی نۆیەم لە بەرژەوەندیی فراکسیۆنی لیوای باکوور بەشدارییان لە پێکدادانەکاندا کردووە و دواتر هێزی سەربازی لە فەیلەقی سێیەمەوە نێرا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان هەردوو لایەنی ناکۆک.
بە وتەی سەرچاوەکە، شەڕ و پێکدادانەکە بووەتە هۆی برینداربوونی هاوڵاتییەکی مەدەنی، جگە لە برینداربوونی ئەندامانی ئەو دوو لەیەنە شەڕکەرەش، بەر لەوەی ئەوەی ناکۆکی نێوانیان چارەسەر بکرێت.
شاری عەفرین و دەوروبەری، لە باکووری رۆژاڤا، لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ەوە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیادایە.
ئەو ناوچانەش لەوەتەی لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی هاوسۆزی تورکیادان، بەردەوام گەرەلاوژێ و ئاژاوەی ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت، لە تەقینەوە و شەڕی بەردەوام و ئەو لایەنانە توانای کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئەمنی ناوچەکەیان نییە.