داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی دوو کەس لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، داعش لە رێگەی ناسێنەری نزیک لە خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە کردنە ئامانجی دوو کەس لە شارۆچکەی ئەلبەسیرە، 35 کم رۆژهەڵاتی دێرەزوور، راگەیاند، ئەویش بە بیانووی مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرا ت” هەسەدە”.
ئاژانسی ئەعماق كە نزیكە لەو رێكخراوە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تیایدا رایگەیاندووە، چەكدارەكانیان بە چەكی ئۆتۆماتیكی ئۆتۆمبێلێكیان كردۆتە ئامانج كە پێشتر لێكۆڵەری ئاسایشی گشتی بووە و “سیخوڕ” بووە بۆ هێزەكانی “هەسەدە”. کە بووە هۆی گیانلەدەستدانیان و زیان گەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکەیان.
سهرچاوهیهكی سهربازی له شارۆچكهی بەسیرهوه به نۆرس پرێسی راگهیاند، ئهیمهن الشاوی و عامر الشاوی كه دوو ئهندامی پێشووی هێزهكانی ههڵبژاردهی سووریان، گیانیان لهدهستداوه كاتێك چهكدارانی نهناسراو ئۆتۆمبێلهكهیان له شارۆچكهی بەسهیره له گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، کردوەتەئامانج.
لە پێنجی تشرینی یەکەمدا، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی دوو کەس بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ “هەسەدە” گرتە ئەستۆ، لە نزیک مزگەوتی ئەلسەفا لە ناوەندی شارۆچکەی بەسەیرە، کە بووە هۆی برینداربوونیان.