شاندێكی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆسه‌ری ده‌كات له قامیشلۆ
قامشلۆ – نورس پرێس
شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌سه‌رۆكایه‌تی باڵیۆز “ستیڤان رۆمانییه”ی سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئیداره‌دان و پشتیوانیكردنی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆسه‌ری كرد له شاری قامیشلۆ و چاوی كه‌وت به “به‌ردان چیاگرد” هاوسه‌رۆكی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
پێگه‌ی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، هه‌ردوولا تاوتوێ چه‌ند دۆسییهكیان كرد، له‌وانه‌ش چاره‌سه‌ری سیاسی لهسوریاو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پشتیوانی كردن له ناوچه‌كه له رووی خزمه‌تگوزاری و ئابووری و مرۆیی.
فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ستایشی رۆڵی گرنگی فه‌ره‌نسای كرد له پشتیوانی كردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی دوور له ئه‌جیندا هه‌رێمایه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌رپرسه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پاریس بایه‌خی ته‌واوده‌دات به رووداوه‌كانی ناوچه‌كه و گۆرانكارییه‌كانی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فه‌ره‌نسا هاوڕایه له گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری سه‌باره‌ت به گۆرانكارییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و هه‌وڵه‌كانی خۆسه‌ری به‌رز ده‌نرخێنێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
وتیشی، حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی گونجاو بۆ خێزانه‌كانی داعش له كامپی هۆل و گێرانه‌وه‌ی ئه‌و ژن‌و منداڵانه‌ی كه به ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسین.
له‌به‌رامبه‌ردا جیاگرد وتی، كۆنترۆلكردنی ناوچه‌كانی عه‌فرین و شوێنی دیكه له له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (جه‌بهه‌ی پێشوو نوسره)، به‌شێكه له پلانه‌كانی توركیا له چوارچێوه‌ی ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا.