نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به كۆلێرا له سوریا كه‌می سه‌رچاوه‌كانی ئاوه
قامشلۆ – نورس پرێس
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی توشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له سوریا ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری رووباری فورات و پشتبه‌ستنی هاوڵاتیان به سه‌رچاوه‌ی ئاوی ناته‌ندروست.
ستیڤان دۆگارێك وتبێژی فه‌رمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كانی رۆژی 14 تشرینی یه‌كه‌می رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان، 15823 حاڵه‌تی گومانی توشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له سوریا تۆماركراوه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 807 حاڵه‌تی توشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا تۆماركراوه‌و 68 كه‌سیش به‌و نه‌خۆشییه له ناوچه جیاجیاكانی سوریا گیانیان له ده‌ستداوه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی كه‌سانی توشبوو به نه‌خۆشی كۆلێرا بۆ 825 كه‌س زیادیكردووه‌و 43 حاڵه‌تی مردنیش تۆماركراوه.
دۆجارێك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا به هۆی دابه‌زینی ئاستی رووباری فورات و دۆخی هاوشێوه‌ی وشكه ساڵی، هۆكارن بۆ زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان به نه‌خۆشی كۆلێرا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری و ئه‌و زیانانه‌ی گه‌یشتوون به دامه‌زراوه‌كانی ئاو، دانیشتوانی ناچار كردووه پشت به‌سه‌رچاوه‌ی ئاوی نا ته‌ندروست ببه‌ستن.