به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رێگا ده‌دات به هه‌نارده‌كردنی گه‌نمه شامی
ره‌ققه – نورس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری بڕیاریكی ده‌ركرد بۆ رێگادان به هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می “گه‌نمه‌شامی” بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆسه‌ری، چونكه توانای نییه ئه‌و به‌رهه‌مه له جوتیاران بكڕێته‌وه.
ساڵی رابردوو به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری نرخی یه‌ك كیلۆ گه‌نمه‌شامی به 1100 لیره دیاریكرد و به هۆی كه‌می به‌رهه‌می گه‌نم به‌كارده‌هێنرا له دروستكردنی ناندا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێیستا هیچ نرخێكی بۆ به‌رهه‌می ئه‌مساڵ دیاری نه‌كردووه.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رێگا ده‌درێت به هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می گه‌نمه‌شامی له رێگای سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها جوتیارانی ئازادكردووه له هاورده‌كردنی وشككه‌ره‌وه‌كانی گه‌نمه شامی بۆ ناوچه‌كانیان.
ئه‌نجومه‌نی ئابووری حكومه‌ت سوریا نرخی گه‌نمه شامی بۆ ئه‌مساڵ به 1750 لیره دیاریكردووه، هه‌روه‌ها 200 لیره‌ی زیاده‌ی داناوه وه‌كو خه‌ڵاتی هاورده‌كردن، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك كیلۆ گه‌نمه‌شامی به 1950 لیره‌ی سوری دیاریكراوه.
مانگی ته‌مموزی رابردوو، ده‌سته‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رایگه‌یاند، نه‌یانتوانی گه‌نمی یه‌ك ساڵ عه‌مبار بكه‌ن، له كاتێكدا كه ساڵانه پێویستیان به 600 هه‌زار تۆن هه‌یه.
محه‌مه‌د ده‌خیل هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری رایگه‌یاند، بڕی 388 هه‌زار تون گه‌نمیان وه‌رگرتووه بۆ ئارد، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 75 هه‌زار تۆنی دیكه‌ش تایبه‌ته به تۆوكردن.