تورکیا کاروانی سەربازی زیاتر بۆ بەرەکان دەنێرێت لە گوندەواری باکووری حەڵەب
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
دوای نیوەی شەوی پێنجشەممە-هەینی، کاروانێکی سەربازی تورکیا لە دەروازەی ئەلڕاعی لە گوندەواری باکووری حەلەب، بەرەو ناوچەی ئەلباب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، بەڕێکەوت.
سهرچاوهیهكی تایبهت به نۆرس پرێسی راگهیاند: كاروانه سهربازییهكه بریتی بووه له تانك و نەفەرهەڵگری سهربازی و تهقهمهنی، ئهمه جگه له زرێپۆش كه بهرهو ناوچهی ئهلباب له رۆژههڵاتی حهلهب دهڕۆیشتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە کاروانەکە لە نزیک فولکەی تەدەف لە شاری ئەلباب بەرەو هێڵەکانی تەماس لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە پەڕیوەتەوە.
ئەم هەنگاوە سەربازیانەی تورکیا و هاوئاوازەکانی هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان.
هەر دوێنێش هێزەکانی تورکیا دوو کاروانی سەربازیان هێنایە ناو خاکی سوریاوە ، یەکێکیان بەرەو بەرەکانی شەڕ لە شاری مارع و ئەوی دیکەیان بەرەو شاری ئەلباب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕۆیشت.
لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی حکومەت و گروپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران، کە لە تل رەفعەت و دەوروبەری جێگیر بوون، پشتیوانی سەربازییان نارد بۆ ناوچەکانیان.