بۆردومانی نەناسراو لە ناوچەکانی حکومەت لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، چەندین بۆردومان لەلایەن فڕۆکە نەناسراوەکانەوە، ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی حکومەتیان، لە رۆژئاوای فورات، لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج.

سه رچاوەیه كی سەربازی له هێزەكانی حكومەت له دێرەزوور رایگەیاند، هێرشێكی ئاسمانی خاڵێكی سەربازی هێزەكانی حكومەتی له شارۆچكەی “ئەلدەویر” كراوەته ئامانج، به بێ ئه وەی زیانی گیانی هەبێت، بۆیه زیانەكان ته نها به ماددی سنووردار بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو مووشەک لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە کەوتوونەتە سەر زەوییە چۆڵەکان لە نزیک بیابانی ئەلمەیادین لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوورو فڕۆکە جەنگییە نەناسراوەکان، لە هەڵمەتێکی دیکەدا، خاڵێکی سەربازی فیرقەی چواریان لە شارۆچکەی “ئەلمەجاودە” 90 کم رۆژهەڵاتی دێرەزوور، کردە ئامانج و  ئەمەش بووە هۆی برینداربوونی چەند ئەندامێکیان.

سەرچاوەکە پێی وابوو هێرشە ئاسمانییەکان یان بۆردومانەکان لە بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە هاتبێت، بەپێی وتەی ئەو.

گروپە دڵسۆزەکانی ئێران و هێزەکانی حکوومەت ناوچەیەکی بەرفراوانی بیابانی سوریا و گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزووریان کۆنترۆڵ کردووە.

دوو رۆژ لەمەوبەر هێرشێكی ئاسمانی لەلایەن فڕۆكە نەناسراوەكانەوە بارەگای لیوای قودسی لایەنگری ئێرانی لە شارۆچكەی بوقرس لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور كردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێ بكەوێتەوە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی : زانا ئەلعەلی