كوژرانی پێشنوێژی مزگه‌وتێك له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له باكووری دێره‌زوور
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنی دووشه‌ممه، پێشنوێژی مزگه‌وتێك به ده‌سترێژی گوله‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كوژرا، كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت سه‌ر به داعش بن، له شارۆچكه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له شارۆچكه‌ی سه‌بحه (30 كم له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور) راێگه‌یاند:
چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه سواری ماتوور ببون به ده‌ستدرێژی گولله هێرشیان كرده سه‌ر “سلێمان غه‌نام”ی 50 ساڵان له نزیگ ده‌روازه‌ی گوندی حهجنهو ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
غه‌نام پێشنوێژی مزگه‌وته و پێشتریش به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه بووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌كداره‌كان به‌ره‌و ناوچه‌كانی بیابان هه‌ڵهاتن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك هه‌بێت له‌باره‌ی ناسنامه‌یان یان سه‌ر به كام لایه‌نن.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژی سێشه‌ممه، روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و چه‌كدارانه‌ی غهنامیان كوشتبێت، سه‌ر داعش بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له پێش كوشتنی غه‌نام چه‌كداره‌كان به دروشمی پشتیوانكردن بۆ داعش هاواریان ده‌كرد.
پێش دوو رۆژ، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش به موشه‌كێك ماڵی وه‌به‌رهێنه‌رێكی نه‌وتیان كرده ئامانج له شارۆچكه‌ی زوبیانی گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، چونكه ئاماده‌نه‌بوو زه‌كات بدات به رێكخراوه‌كه.