محه‌مه‌د شیاع سوودانی له دوو رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
هەولێر – نۆرس پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی به میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگه‌یاندووه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، راسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، له دوو رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و گفتوگۆ له‌باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پشكی كورد له‌حكومه‌تی نوێ ده‌كات.
زانیارییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌كانی كورد به‌پێی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دوو رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پرسی پشكی كورد له حكومه‌تی نوێ‌دا تاوتوێ ده‌كرێت.
هه‌ر له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه‌وه، جاسم موسه‌وی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یێنێت، پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی سوودانی ئاماده ده‌كرێت و پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌پێی نه‌ریتی سیاسی و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مان، وه‌زاره‌ته‌كان به‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌كانی به‌شدار له حكومه‌تدا دابه‌ش ده‌كرێت.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پێكهاته‌ی شیعه نیوەی پشکی وه‌زاره‌تەکان و كورد و سووننه نیوەکەی دیکەی پۆسته‌كانیان به‌رده‌كه‌وێت.