به‌رده‌وامی شه‌ڕو پێكدادنه‌كانی نێوان ته‌حریر شام فه‌یه‌لقی سێ له باكووری حه‌له‌ب
باكووری گونده‌واری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، شه‌ڕو پێكدادانه‌كان به‌ردوامبوو له نێوان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو) فه‌یله‌قی سێیه‌می (جه‌یش وه‌ته‌نی) سه‌ر به توركیا له هه‌ردوو گوندی كه‌فر جه‌نه‌و مرێمینی گونده‌واری عفرین، له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له هه‌ردوولا كوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێشتا شه‌ڕو پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن، له كاتێكدا كه لایه‌نی توركیا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی فه‌یلقی سێبه‌م كۆبۆته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێزه‌كانی ته‌حریر شام به به‌كارهێنانی بۆمبی هاوه‌ن بنكه‌ی سه‌ربازی توركیایان له كه‌فر جه‌نه بۆردوومانكرد، له كاتێكدا كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی توركیا‌و درۆنه‌كان به چڕی چاودێری ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه توركیا به نیازه رێگری بكات له پێشڕه‌وی ته‌حریرشام به‌ره‌و باكووری حه‌له‌ب، هه‌روه‌ها به نیازه بنكه‌كانیان له ناوچه‌كه بۆردوومان بكات.
باسی له‌وه‌شكرد، هێشتا شه‌ڕ له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه‌و گروپه‌كانی ئه‌حرار شام و حه‌مزه‌و سلێمان شاه، ده‌ستیان كردووه به جوڵه‌ی سه‌ربازی له هه‌ردوو گوندی كه‌فه‌رغان و براغیده‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئیعزاز به مه‌به‌ستی گه‌مارۆدانی هێزه‌كانی فه‌یله‌قی سێیه‌م له شاری ئیعزازی باكووری حه‌له‌ب، له كاتێكدا كه شه‌رو پێكددانی قورس له نێوان هه‌ردوولا له ناوچه‌كه‌دا به‌ردوامبوو.
جێی ئاماژه‌یه، له به‌ربه‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌وه، شه‌رو پێكدادانه‌كان زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی فه‌یلقی سێ، بڕگه‌كانی رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ته‌حریر شام ره‌تكرده‌وه.