هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، مینێک لە گەڕەکی بەدری شاری کەرکووک تەقییەوەو بووه هۆی كوژرانی دوو منداڵ و سێی دیكش برینداربوون.
له‌باره‌ی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه عەلی فرێجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک رایگه‌یاند، مینەکە لە پاشماوەکانی سوپای پێشووی عێراق بووە، کاتێک هەندێک منداڵی گەڕەکی بەدر دەستکاریان کردووە پێیاندا تەقیوەتەوە.