ده‌سته‌ی ته‌حریر شام سێ گه‌نجی كورد له شاری عه‌فرین ده‌ستگیر ده‌كات
باكووری گونده‌واری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (جهبهههی نوسره‌ی پێشوو)، سێ گه‌نجی كوردیان له‌شاری عه‌فرین ده‌ستگیركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، ئه‌و سێ گه‌نجه كورده به تۆمه‌تی نۆكه‌ری بۆ لایه‌نی هه‌واڵگری ده‌ستگیركران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و گه‌نجانه، دووانیان ناسراون به ناوه‌كانی شێرۆ سه‌عدون و عه‌زیز مودهوهری كه دانیشتووی گوندی بولبولن، هه‌روه‌ها كه‌سی سێهه‌م خزمی عه‌زیزه، به‌ڵام هێشتا ناوی نه‌زانراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و گه‌نجانه به تۆمه‌تی پهێوهندیكردن به هه‌واڵگره كوردییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی جموجوڵی گروپ و ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له ناوچه‌كه ده‌ستگیركراون.
باسی له‌وه‌شكرد، به مه‌به‌ستی لێكۆڵێنه‌وه، ئه‌و گه‌نجانه گواسترانه‌وه بۆ ناوه‌ندی گشتی ئاسایش له‌شاری عه‌فرین.