هه‌سه‌ده‌و دانیشتوانی دو شارۆچكه هێرشێكی داعشیان تێك‌شكاند
قامشلۆ- نۆرس پرێس
دانیشتوانی دو شارۆچكه له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) هێرشێكی شانه‌كانی داعشیان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كه شكستپێهێناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، شه‌وی رابوردو، شانه‌كانی داعش هێرشێكیان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كانی جه‌دیده به‌كاره‌و جه‌دیده عه‌گیدات له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌شی وتوه، دانیشتوانی هه‌ردو شارۆچكه‌كه، له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره‌كان ده‌سته‌ویه‌خه بون و رایانگرتون تا شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده به ده‌میانه‌وه چون و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندوه.
سه‌رچاوه‌كه سه‌باره‌ت به ورده‌كاری هێرشه‌كه هیچ زانیارییه‌كی نه‌دركاندو ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وتوه، ئه‌و هێرشه، “به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئاشكرا بێ هیوابون و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێكبده‌ن.”