115هەمین کاروانی سەربازی هاوبەشی رووسیا و تورکیا لە کۆبانی بەڕێکرا
کۆبانی – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ توركیا لە رۆژهەڵاتی شاری كۆبانی ئەنجامدا، ئەمەش بە 115هەمین کاروانی هاوبەشی رووسی-توركی دادەنرێت لە ناوچەکانی ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان.
کاروانە سەربازییەکانی رووسیا و تورکیا کە لە هەشت ئۆتۆمبیلی سەربازی پێکهاتبوون، بە یاوەری دوو فڕۆکەی رووسی، لە گوندی غەریبەوە، 15کم رۆژهەڵاتی کۆبانی، بەڕێکەوتن.
کاروانەکە بەم گوندانەدا تێپەڕی “کربناف، کوسک، عەلیشار، جوم عەلی، کورتەک، کوبەک ساتان، تیری، تلیجەب ، قەباجقی بچووک و گوندەکانیدیکەی گوندەواری رۆژئاوا”.
دواتر کاروانەکە گەڕایەوە بۆ خاڵی دەستپێکردنی لە گوندی غەریب.
ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا بەرەو سنووری تورکیا رۆشتن، لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلە رووسیەکان بەرەو بنکەکەیان لە نزیک شارۆچکەی سەڕین لە باشووری کۆبانی، بەڕێکەوتن.
رۆژی 10ی تشرینی یهكهم، سهربازانی رووسیا و توركیا 114ههمین کاروانی هاوبهشیان له گوندەواری رۆژئاوای كۆبانی ئهنجامدا.