دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق

هەولێر- نۆرس پرێس

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مەراسیمی دەستبەکار بوونی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بەڕێوەبچێت.

دوێنێ، سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە 17ى تشرینى یەکەم لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار بە فەرمى لە کۆشکى سەلام دەستبەکار دەبێت.

لەتیف رەشید چوارەم کەسایەتى سیاسیی کوردە دوای هەریەک لە جەلال تاڵەبانى، فوئاد مەعسووم و بەرهەم ساڵح ئەو پۆستە وەربگرێت.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، “د.لەتیف رەشید” بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ھەڵبژێردرا، دواتر لەبەردەم ئەنجومەنەکە وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد و دواتر محەمەد شیاع سودانی راسپارد بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی نوێی عێراق پێکبھێنێت.

لە بڵاوکراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە، کە ئەمڕۆ رێوڕەسمەکە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەکات، “د.لەتیف رەشید” بە فەرمی لە کۆشکی سەلامەوە لە بەغداد ئەرکەکانی پێدەسپێردرێت و ئاَڵوگۆڕی دەسەڵات لەگەڵ  بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشوو دەکات، بەڵام بە وتەی ئاژانسە ناوخۆییەکانی عێراق، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەرهەم ساڵەح، سەرۆ کۆماری پێشوو ئامادەی مەراسیمەکە نەبووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: بەهزاد