توركیا تۆپارانی ناوچه‌ی سیده‌كات ده‌كات و ژنێك بریندار ده‌بێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه کوێستانی رۆبیەیان لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان تۆپباران کرد به‌و هۆیه‌وه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ برینداربووه.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان رایگه‌یاند، ئافرەتێک بەناوی شەرمین ئەسعەد کە تەمەنی 30 ساڵە و مەڕدار بووە، لە کوێستانەکە ساچمەی تۆپی بەرکەوتووە و بریندار بووە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، برینی ئافرەتەکە سووک بووە و لە سیدەکان چارەسەری بۆ کراوە.