ئاگری خۆپێشاندانه‌كان ده‌گاته گه‌وره‌ترین گرتوخانه‌ی سیاسی ئێران
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی رۆژه‌ی شه‌ممه، خۆپێشاندانه‌كانی ئێران كه ماوه‌ی یه‌ك مانگی به‌رده‌وامی هه‌یه، گه‌یشته گرتوخانه‌ی به ناوبانگی ئیڤین له تارانی پایته‌خت، كه چه‌ندین زیندانیانی سیاسی و چالاكوانانی دژ به حكومه‌تی تیادا به‌ند كراون.
به هۆی ناره‌زایه‌تیه‌كان لانی كه‌م نۆ كه‌س له گرتوخانه‌كه برینداربوونه‌و، به‌پێی چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌ك، ئاگرو دووكه‌ڵ ئاسمانی گرتوخانه‌كه‌ی گرتبووه‌و ده‌نگی ته‌قه‌ش ده‌بیسترا.
ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری سیلامی ئێران (ئیرنا) له زاری به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ئاسایش رایگه‌یاند، له به‌شێكی گرتوخانه‌كه پێكدادان له نێوان زیندانیان و هێزه‌كانی ئاسایش رویداوه.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی به‌رپرسه‌كه، زیندانیان ئاگریان له گۆكایه‌كی گرتوخانه‌كه به‌رداوه‌و هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژییان له زیندانیه‌كانی دیكه جیاكردۆته‌وه‌و جارێكی دیكه باردۆخه‌كه‌یان كۆنترۆل كردووه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه گرتووخانه‌كه زیندانیای سیاسی و چاڵاكوانان له خۆده‌گرێت، به‌ڵام عه‌لی ساڵحی داواكاری گشتی تاران وتی: توندوتیژییه‌كانی ناو گرتوخانه‌كه په‌ێوه‌ندی به خۆپێشاندانه‌كانی چوار هه‌فته‌ی رابردووه نییه.
له هه‌مانكاتدا خۆپێشاندان له شه‌قامه‌كانی تارانی پایته‌خت سازكران و تیایدا خۆپێشانده‌ران درۆشمی مردن بۆ دیكتاتۆرییه‌تیان ده‌وته‌وه، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ رابه‌ری ئێران.
چاڵاكوانانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، پۆلیسی ئێران رێگا خێراكانی نزیك گرتوخانه‌ی ئیڤین-ی داخست و لانی كه‌م ده‌نگی سێ ته‌قینه‌وه له ناوچه‌كه بیستران.
هاوكات ناوه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران كه باره‌گای له ئه‌مریكایه رایگه‌یاند، گرتوخانه‌كه پێكدادانی چه‌كداری به خۆوه بینی و یه‌كه‌م جاریش له به‌شی حه‌وته‌مه‌وه ده‌نگی گوله بیسترا.
ئاگركه‌وتنه‌وه له گرتوخانه‌ی ئیڤین له كاتێكدا دێت كه خۆپێشانده‌ران ناره‌زایه‌تییه‌كانیان دژ به حكومه‌ت له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و زانكۆكان چركردۆته‌وه.
چاودێرانی مافه‌كانی مرۆڤ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لانی كه‌م 200 كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی ئێران گیانیان له ده‌ستداوه، له پاش كوژرانی ژینا ئه‌مینی به‌ده‌ست پۆلیسی ئێران له‌ناوه‌راستی مانگی ئه‌یلولی رابردوو .
له‌گه‌ل بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاگر كه‌وتنه‌وه له ناو گرتوخانه‌ی ئیڤین، وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان به خێرایی چاودێری روداوه‌كان ده‌كه‌ن و وه‌زیری ئاسایشی به‌ریتانیاش ئه‌و رووداوه‌ی به مایه‌ی نیگه‌رانی وه‌سفكرد.