هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشهاته ئه‌منییه‌كان و چونێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش تاوتوێ ده‌كه‌ن
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، نیجیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ژه‌نه‌راڵ ماتیۆ ماكفارلان فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا‌و شاندێكی یاوه‌ری و دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريا تاوتوێكرد،
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی هاوکاری و پشتیوانیی هاوپەیمانان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بە یەکجاری کۆتایی بە داعش و نه‌هێشتنى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانيان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه” بهێندرێت.
ژه‌نه‌راڵ ماكفارلان پابه‌ندبوونی هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دووپاتكرده‌وه بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆرداو، هه‌ردوولا هاريكاريى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌يان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به پێويست زانى.
له گۆبونه‌وه‌كه‌دا دوا ياداشتى لێكتێگه‌يشتنى نێوان پێنتاگۆن عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه تاوتوێ کرا.