هێزێكی روسی گه‌ڕانێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج ئەنجامدەدەن
منبج- نۆرس پرێس
پۆلیسی سه‌ربازی روسیا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج-ی سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌ڕانێكی هاوبه‌شیان بۆ خاڵه‌كانی جێگیربونی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریا له‌به‌ره‌ی باكوری نزیك له هێڵی به یه‌كگه‌یشتن به گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی حه‌سان، 12 كم له باكوری رۆژهه‌ڵاتی منبج، رایگه‌یاند، هێزه‌كه‌ی روسیا له تانكێك و سێ ئۆتۆمۆبێلی سه‌ربازی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی پێكهاتبون و به‌یانی ئه‌مڕۆ چونه‌ته گونده‌كه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و هێزه هاوبه‌شه دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج، به‌ره‌و گونده‌كانی جات و هۆشهرییه له باكوری رۆژئاوای منبج رۆشتون.
له پاش راگه‌یاندنی باری له ناكاو له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، ئه‌وه یه‌كه‌م گه‌ڕانی هێزه‌كانی روسیایه كه گره‌نتی رێكه‌وتنی 2019یان كردوه له نێوان توركیا‌و هه‌سه‌ده‌دا.
رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێرشی گریمانه‌كراوی توركیا، باری له ناكاوی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی راگه‌یاند.
هه‌ر دوێنێ وه‌فدێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش سه‌ردانی منبج-یان كرد‌و چاویان كه‌وت به ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شاره‌كه.