كۆشكی سپی: خۆپشاندنه‌كانی ژنان ئێران به ئازا وه‌سف ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مریكا جارێكی دیكه جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی به رێگریكردن له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێران و پشتوانی خۆی پیشاندا بۆ خۆپیشاندانی ژنانی ئێران كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه به‌ردوامه‌وه به ئازایانه وه‌سفیكرد.
“كارین جان پێیر” سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه به ئێران نه‌ده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت و وه‌كو رونیشه دبلۆماسییه‌ت باشترین رێگایه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، واشنتن زۆر باش له گرنكی دبلۆماسییه‌ت گه‌یشتووه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، به‌ڵام له ئێستادا زیاتر گه‌لی ئێرانمان به‌لاوه گرنگه‌و بایه‌خی ته‌واوی پێ ده‌ده‌ین.
سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆكشی سپی ئاماژه‌ی به قسه‌كانی سه‌رۆك بایدن كرد له باره‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌ی ئێران له گه‌ڵ ژنان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به گشتی و ئه‌وان هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ خه‌باتكردن له پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافه بنه‌ره‌تییه‌كانیان.
ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگه شاره‌كانی ئێران خۆپیشاندانی گه‌وره به خۆوه ده‌بینن، به هۆی كوژرانی ژینا ئه‌مینی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ی له 16 مانگی ئه‌یلولی رابردوو به بیانووی پابه‌ندنه‌بوونی به جل‌و به‌رگی شه‌رعی.
پێشتر كۆشكی سپی نیگه‌رانی خۆی پشاندابوو له به‌ردوامی توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌ران له ئێران‌دا.
كارین جان پێیر وتیشی، به پشت به‌ستن به راپۆرتی باوه‌رپێكراوی رێكخراوی مافی مرۆڤ، حكومه‌تی ئێران له هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا زیاتر له 200 كه‌سی كوشتووه. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر پشتیوانی ئه‌مریكا له ژنانی ئێران و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته، كه ئازایه‌تییان بۆته مایه‌ی ئیلهام له جیهاندا.