ههولێر – نۆرس پرێس
بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز لە ویلایەتی بارتنی باکوری توركیا، 40 کرێکار گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 50 کرێکاری دیکەش رزگارکراون.
سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین زانیارییەکانی تەقینەوەی کانە خەڵووزەکەی راگەیاند و گوتی، تاوەکو ئێستا 40 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی 15 کرێکارە گیرخواردووەکەش بەردەوامە.
سولەیمان سۆیلۆ ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆی 110 کرێکار کە کاریان لەو کانە خەڵوزەدا دەکرد، 58 کەسیان رزگاکراون و چارەنوسی ژمارەیەک کرێکاری دیکەش نادیارە و لەئێستادا گەڕان بەدوایاندا بەردەوامی هەیە.
وەزارەتی تەندروستی تورکیا دەڵێت، لەئێستادا سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتن لە بەرگری شارستانی، تەندروستی و لایەنی پەیوەندیداری دیکە، لە شوێنی روداوەکەن و هەوڵەکانیش بۆ رزگارکردنی کرێکارەکان بەردەوامن.
لای خۆیەوە فاتح دونماز، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆکاری دزەکردنی غازەوە رویداوە