پێکدادانی توند و بۆردوومانی دوولایەنەی نێوان تەحریرشام و فەیلەقی سێ

گوندەواری حەڵەب – نۆرس پرێس

دوێنێ شەوی پێنجشەممە، شەڕ و پێکدادانی توندوتیژ و ئاڵوگۆڕی تۆپباران لە نێوان هەیئەی تەحریرشام “بەرەی نوسرەی پێشوو” و فەیلەقی سێهەمی سەر بە تورکیا، لە میحوەری گوندی کفرجەننە لە گوندەواری عەفرین، روویدا.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، “پێکدادان و تۆپبارانەکانی نێوان هەردوولا بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، کە تەحریرشام گردبوونەوەیەکی فەیلەقی سێیەمی لە نزیک بنکەیەکی تورکیا لە گوندی کفر جەننە بە گولە هاوەن بۆردومان کردووە.

لە رۆژی دووشەممەی رابردوەوە، ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا و لایەنە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان، پێکدادانی توند بەخۆوە دەبینن کە بە ئامانجگرتنی فەیلەقی سێیەم و بەرەی شام هێرشیان کردە سەر بارەگای فیرقەی حەمزە لە باب، ئەمەش بووە هۆی دەستگیرکردنی ئەندامانی حەمزە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی چالاکوانی میدیایی محەمەد عەبدول لەتیف، کە رۆژی هەینی رابردوو، کوژرا.

دواتر دەستێوەردانێکی تەحریرشام  بۆ پشتیوانی لە فیرقەی حەمزە لە دژی لایەنەکانی تر دەستیپێکرد، بە زنجیرەیەک دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی چەکدار لە لایەن تەحریرشامەوە لە گوندەواری حەڵەب .

سێشەممەی رابردوو” تەحریر شام” دەروازە و شارۆچکەی ئەلغەزاوییەی کۆنترۆڵکرد، کە لەژێر کۆنترۆڵی فەیلەق شامی سەر بە تورکیادا بوو لە گوندەواری عەفرین، دوای ئەوەی کاروانە سەربازییە گەورەکانی بۆ ناو ناوچەکە جوڵاند.

ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ ئەوەی کە گروپی سوڵتان موراد “ئەلعەمشات” هێرشی کردە سەر بارەگاکانی بەرەی شام و فەیلەقی سێیەم لە کەوکەبە لە گوندەواری جندیرەس و ئەلمەعباتلی لە گوندەواری عەفرین و کۆنترۆڵی کردن، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە فیرقەی “ئەلحەمزە” کە سەرقاڵی پێکدادانی توندوتیژن لە دژی بەرەی شام لە هەردوو شاری ئەلبەسووتە و جەبەل ئەلئەحلام لە باشووری عەفرین.

دوێنێ پێنجشەممە، تەحریر شام تەواوی شاری عەفرینی كۆنترۆڵكرد، دوای ئەوەی فەیلەقی سێیەم لە شارەكە كشانەوە بۆ گوندی كفرجەننە، دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناحیەی جندیرێس رۆژی چوارشەممەی رابردوو، پاش دوو رۆژ لە شەڕ لە دژی فیرقەکە لە ناوچەکە.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، سەرچاوە ناوخۆییەکانی شاری باب بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، فیرقەی ئەلحەمزە کە هاوپەیمانی تەحریرشام بوو، شەوی رابردوو بە چەکی قورس ماڵی خەڵکانی سڤیلیان لە شاری باب کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە چەند ماڵێکی چواردەوری شارەکە، کە تیمەکانی بەرگری شارستانی، بە هۆی بەردەوامی پێکدادانەکانەوە نەیانتوانی کۆنترۆڵی بکەن.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی : عەدنان حەمۆ