کۆبانی – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، نمایشەکانی فێستیڤاڵی شانۆیی “ئارین روانگەکانی ئاشتی” لە شاری کۆبانی، بە شانۆگەری “ببورە مەم و زین” لە دەرهێنانی محیەدین ئەرسلان و نووسینی ئەحمەد ئیسماعیل، و نواندنی گروپی “بنیاتنەرانی هیوا” لە کامپەکانی گوندەواری باکووری حەلەبەوە، کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
محیەدین ئەرسلان بە نۆرس پرێسی وت “شانۆگەرییەکە رۆشنایی دەخاتە سەر دۆخی کورد بە تایبەتی لە کاتی قەیرانی سووریادا، جگە لە جیاوازییە حزبییەکان مامەڵە لەگەڵ جیاوازییەکانی کۆمەڵگاش دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “شانۆگەرییەکە بانگەوازێکی روونە بۆ گرنگیی رێککەوتنی لایەنە سیاسییە کوردانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کار بۆ بەرژەوەندی خەڵک دەکەن، لە کاتێکدا خەڵک دەیەوێت ئەو لایەنانە رێکبکەون”.
ئەرسلان ئاماژەی بەوەدا کە، لەڕێگەی هونەری شانۆییەوە، دەیانەوێت بانگەوازێک بکەن بۆ نەهێشتنی هەموو ناکۆکییە حزبییەکانی نێوان لایەنە کوردییەکان، هەروەها رێککەوتنی کورد دەبێتە تۆوی ئاشتی بۆ زۆربەی سوورییەکان، لەوانەشە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا.
دەرهێنەر ئەوەشی خستەڕوو کە دەقی شانۆگەرییەکە چیرۆکی خۆشەویستی “مم و زەین” وەک هێمایەکی پیرۆز بۆ خزمەتکردنی دۆزی پیرۆز کە نیشتمانە بەکارهێنراوە و تا ئەو کاتەی کێشەی کورد بەردەوام بێت دەقی شانۆنامەکە بە نەمری دەمێنێتەوە.
سبەینێ هەینی چالاكییەكانی فێستیڤاڵەكە لە گەڕی دووهەمی خۆیدا بە رێزلێنان لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەكە، كۆتایی دێت.