ئاگرێک لە کارگەیەکی عامودا زیانی ماددی زۆری لێدەکەوێتەوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، ئاگرێکی گەورە کە هۆکارەکەی نادیارە، لە کارگەیەکی پلاستیک، باشووری شاری عامودا لە رۆژئاوای کوردستان کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵدابوون بۆ کۆنترۆڵکردنی.
شایەتحاڵان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر نۆ ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی پلاستیکی کەوتووەتەوە.
ئاماژهیان بهوهشكرد، كه تیمهكانی ئاگركوژێنهوه له یهكهم خولهكهكانی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە گهیشتوونهته شوێنەکە و كار بۆ كوژاندنهوهی ئاگرهكه دهكهن.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لەسەر رادەی زیانەکان نەبووە، بە وتەی شایەتحاڵەکان.
حوسێن محەمەد، کارگێڕی تیمی ئاگرکوژێنەوەی شاری قامیشلۆ، بە تەلەفۆن بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، پەیوەندییەکیان لە تیمی ئاگرکوژێنەوەی عامودا پێگەیشتووە، بۆ ئەوەی یارمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەیان لە قامیشلۆوە رەوانەی عامودا کردووە، کە بە پاودەر و فۆمی خێرا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی نییە، بەڵام زیانە ماددیەکان زۆرن.