سیاسیەکی سوری: گەڕی هەشتەمی کۆبوونەوەکانی لیژنەی دەستووری ئەنجامی ئەرێنیان نەبوو
ئیدلیب- نۆرس_پرێس
تاریق ئەلكوردی، ئەندامی لیژنەی دەستووری لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنەوە رایگەیاند، ئەنجامی هەشتەمین گەڕی كۆبوونەوەكانی لیژنەی دەستووری، كە لە جنێڤ بەڕێوەچوو، بە بەشداری شاندەكانی حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن، لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردوودا، هیچ ئەنجامێکی ئەرێنییان نەبووە.
لە میانی خولی هەشتەمدا کە پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو، شاندەکانی بەشداربوو تاوتوێی ڕەشنووسی دەقە دەستوورییەکانیان کرد لەسەر چوار بنەمای دەستووری: “بناغەکانی حوکمڕانی، ناسنامە و هێماکانی دەوڵەت، و پێکهاتە و ئەرکەکانی دەسەڵاتە گشتییەکان”.
ئەلکوردی وتی، “گفتوگۆیەکی قووڵ و گرنگی یاسایی و دەستووری و سیاسی لەنێوان ئەنداماندا ئەنجامدرا، بەڵام لیژنەکە نەیتوانی هیچ کۆدەنگییەک لەسەر هیچ کام لەو بنەمایانە بەدەستبهێنێت کە لە گەڕەکەدا خرانەڕوو”.
ئەلکوردی شاندی حکوومەتی بەوە تۆمەتبار کرد کە کارەکانی لیژنەکەیان راگرتووە و رێگەیان نەداوە کار بە ئەنجامی “ئەرێنی” بگات.
هەروەک وتی: له دواخولدا شاندهكهمان پرهنسیپێكیان خستهڕوو سهبارهت به باڵادهستیی دهستوور و پێگهی رێككهوتنه نێودهوڵهتییهكان له سیستمی یاسایی سووریادا، كه تهنها بنهمای تهكنیكی و یاساییه، بهڵام شاندهكهی رژێم بە بیانووی لاوازەوە ئەو پرەنسیپەیان رهتكردهوه، بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی لەسەر ئەم بنەمایە”.
ئەو سیاسەتمەدارە ئۆپۆزسیۆنە ئاماژەی بەوەدا کە “ئامانجی سەرەکی لە دواخستنەکانی ڕژیم بۆ لیژنەی دەستووری کات بەفیڕۆدان نییە، ئامانجیان نەهێشتنی لیژنەکە و تێکدانی ڕێگای چارەسەرێکی سیاسییە کە هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ بدات”.
ئاماژهی بهوهشكرد، “ئامانجمان ڕوونە لە بەشداریكردنی ئەرێنی لە ڕێڕەوی سیاسی بەگشتی، كارەكانی لیژنەی دەستووری بەتایبەتی، هەروەها باوەڕێكی پتەو و بڕیارێكی پتەومان هەیە كە چارەسەری سیاسی لە سوریا یەك رێگای ناچاری هەیە، کە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ و هەموو بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە”.
تاریق ئەلکوردی، ئەندامی لیژنەی دەستووری جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەی دانوستانکاری سووریا ”داوای دانانی خشتەی کاتی بۆ کاری لیژنەی دەستووری و دانوستانەکان بەگشتی دەکات“.
و لە سێی حوزەیرانی ڕابردوودا، هەشتەمین خولی دانوستانەکان، لە جنێڤ کۆتایی هات، دوای ئەوەی ئەو دەزگا بچووکە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا تاوتوێکردنی چوار بنەمای دەستووری تەواو کرد، کە لەلایەن نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە سوریا دانرابوو.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕازی بوو، بە لێدوانێکی کورت، کە تێیدا ئاشکرای کرد؛ بوونی جیاوازی گەورە لە نێوان شاندەکانی بەشداربوو لەسەر دەقەکانی پێشکەشکراو، جگە لە دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنی خولی نۆیەم.
ڕۆژی ٢٣ی ژانویەی ٢٠١٧، یەکەم دانیشتنی ئاستانە لە پایتەختی کازاخستان دەستیپێکرد، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکوومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆن و لە ژێر سەرپەرشتی دەوڵەتانی گەرەنتیکەر ڕووسیا، تورکیا و ئێران.