حەسەکە – نۆرس پرێس
شەوی چوارشەممە، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاگادارییەکی ئاراستەی کۆنگرێس و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نانسی پیلۆسی کرد سەبارەت بە بەردەوامی باری نائاسایی نیشتمانی لە پاشخانی هەڕەشە نائاساییەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان.
لە راگەێنراوەکەی بایدندا هاتووە، “بەپێی فەرمانی جێبەجێکردن، سەرۆک کۆمار باری نائاسایی نیشتمانی راگەیاندووە بەپێی یاسای دەسەڵاتە ئابوورییە فریاگوزاریەکانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەت لە پەیوەندیدا لەگەڵ بارودۆخی سوریا و بەتایبەتی ئەو مەترسییە نائاساییانەی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەت دەربارەی دۆخی سوریا و ئەوەی پەیوەندیدارە پێوەی، بە تایبەت ئەو رێوشوێنانەی تورکیا دەیگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه هه‌ڵمه‌تی تێكشكاندنی داعش تێك ده‌دات و خه‌ڵكی سڤیل ده‌خاته مهترسیەوە و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌كات و دەبێتە هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نائاسایی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
بەپێی ئەو هۆکارانەی کە باسمان کرد، لە راگەێنراوەکەدا هاتووە کە باری نائاسایی نیشتمانی لە فەرمانی جێبەجێکاری ژمارە 13894ی 14ی تشرینی یەکەمی 2019 دا راگەیەندراوە، لە دوای 14ی تشرینی یەکەمی 2022 وە کارا دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە پێی یاسای دەسەڵاتە ئابوورییە لەناکاوە نێودەوڵەتییەکان ، باری نائاسایی نیشتمانی راگەیاندبوو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.