گیانلەدەستدانی 500 کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک بە هۆی لافاوەکانی نێجیریاوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەپێی ئامارێکی فەرمی نەیجیریا، رۆژی چوارشەممە لانیکەم 500 کەس بەهۆی لافاوەکانی نەیجیریاوە گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌و ژماره‌یه‌ش دوێنێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری مرۆیی و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یه‌ندرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه زیاتر له ملیۆنێك و 400 هه‌زار كه‌س له ئه‌نجامی كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كه ئاواره بوون.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی لافاوەکەوە 44,099 خانوو بە شێوەیەکی بەشەکی زیانیان بەرکەوتووە و 45,249 خانوو بە تەواوی زیانیان بەرکەوتووە.
76,168 هێکتار زەوی کشتوکاڵی بە شێوەیەکی بەشەکی وێران بووە، هەروەها 70,566 هێکتار بەهۆی لافاوەوە لە ناوچە جیاجیاکانی نەیجیریا بە تەواوی وێران بووە.
ژمارەی قوربانییەکان 31 ویلایەتی نەیجیریای لەخۆگرتبوو، بەمەش لافاوەکەی ئەمساڵ خراپترین لافاو لە ساڵی 2012ەوە بووە.
نەیجیریا ساڵانێکە تووشی لافاوێکی وێرانکەر بووەتەوە و زۆرجار بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان و لەناوچوونی بەرفراوانی موڵک و زەوییە کشتوکاڵییەکان.
ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر