توركیا بۆردوومانی چه‌ند گوندێكی ژێر ده‌ست هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا ده‌كات له گونده‌واری حه‌له‌ب
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی، چه‌ند گوندێك و شارۆچكه‌یه‌كی ژێر ده‌ستی حكومه‌تی سوریایان بۆردوومانكرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، تۆپخانه‌ی توركیا به حه‌وت گوله‌تۆپ ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعه‌ت و رێگای نێوان شارۆگه‌كه‌و گوندی شێخ هیلالیان بۆردوومانكرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك نییه له باره‌ی زیانی گیانی و ماددی ئه‌و بۆردوومانه.
توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه گوند‌و شارۆچكه‌كانی گونده‌واری باكوروی حه‌له‌ب بۆردوومان ده‌كه‌ن.
پێشتر توركیا به 14 گوله تۆپ گونده‌كانی بینه‌و بیلۆنییه‌و ته‌ل عه‌جاری بۆردوومانكرد له گونده‌واری ناحییه‌ی شه‌راوای گونده‌واری عه‌فرین” بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك هه‌بێت له باره‌ی زیانه‌كانی بۆردوومانه‌كه.