نێردروای به‌ریتانیا بۆ سوریا: پێویسته پشتیوانی زیاتر له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری بكرێت له پێناو شكست هێنان به داعش
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
جوناسان هارگریفه‌ری نێره‌ده‌ی تایبه‌تی به‌ریتانیا بۆ سوریا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی زیادكردنی پشتیوانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بۆ زامنكردنی شكست هێنان به داعش.
پێگه‌ی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری راگه‌یاند، دۆێنی سێ شه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك سازكرا له نێوان “به‌دران چیا كرد” هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌و وه‌فدێكی شانشینی یه‌كگرتوو كه هه‌ر یه‌ك له جوناسان هارگریفه‌ری نێرده‌ی تایبه‌تی به‌ریتانیاو نیكوڵا موس نێرده‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای له خۆگرتبوو.
هه‌ردوو لا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مرۆیی و ئابووری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریادا و هێرش به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خۆسه‌ری.
هارگریفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكاو چه‌ند وڵاتێكی دیكه ده‌كات بۆ زیادكردنی پشتیوانییه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری، به شێوه‌یه‌ك كه جگه له لایه‌نی سه‌ربازی و ئاسایش، كه‌رتی ئابووری و مرۆیی بگرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌وڵده‌درێت گه‌شه‌ی راسته‌قینه به ناوچه‌كه بدرێت و به شێوه‌یه‌ك كه هاوبه‌شی بكات له سه‌قامگیری و بنبڕكردنی تیرۆر.
وتیشی، داعش هێشتا مایه‌ی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر سوریا‌و عێراق و به‌ریتانیا.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌یان تا كۆتایی هێنان به داعش و پێشكه‌ش كردنی هاوكاری مرۆیی بۆ باشتركردنی ژیانی ئاواره‌كان له كامپه‌كاندا.
نێرده‌ی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی سیاسی سوریا به پێی رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی 2254 ده‌بێت، كه باشترین رێگا چاره‌یه بۆ به‌دیهاتنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكو‌مه‌تی سوریا‌و پشتیوانه‌كانی له‌مپه‌ڕی سه‌ره‌كین له به‌رده‌م گه‌یشتنن به چاره‌ی سیاسی له سوریا، به هۆی به‌شداری نه‌كردنیان له گفتوگۆكان كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌ك گترووه‌كانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت.
نێرده‌ی به‌ریتانیا سوپاسی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری كرد بۆ هاوكارییه‌كانی له‌دۆسیه‌ی پاراستن و ته‌سلیمكردنی خێزانه‌كانی داعش له ئۆردوگاكانی ناوچه‌ی خۆسه‌ری.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كدا وه‌فده‌كه‌ی به‌ریتانیا به پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی، هاوسه‌ری چه‌كدارێكی داعش و منداڵه‌كه‌یان وه‌رگرت كه له ئۆردوگای هۆل بوون، له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه.