بایدن چاوده‌خشێنێته‌وه به سروشتی په‌ێوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ سعودیه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، ، له دوای بڕیاری هه‌فته‌ی رابردووی (ئۆپێك+) به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، كه بووه مایه‌ی توڕه‌بوونی كۆشكی سپی و به پشتیوانی روسیای دانا، جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، چاو خشانه‌وه ده‌كات به په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان ئه‌مریكا و سعودییه.
پێشتر جۆن كێربی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، سعودییه رۆلێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆك ده‌یه‌وێت داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو سعودیه له گه‌ڵ كۆنگرسدا تاوتۆی بكات.
له نوێترێن هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به سعودیه، بایدن به سی ان انی راگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیران جارێكی دیكه دانشتنهكانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌ندێك هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیرێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه سعودیه كردی له‌گه‌ڵ روسیادا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه ئاشكرا بكات.
كێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆخی بازاره‌كانی نه‌وت پاساو نیین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رێكخراوی ئۆپێك.
وتیشی، بڕیارێكی كورتبینانه‌یه كه روسیا سوودی لێ وه‌رگرت، له كاتێكدا ده‌بوو هیچ كه‌س و لایه‌نێك سوود به ڤلادیمیر پوتن نه‌گه‌ینێت.
گرژی نێوان هه‌ردوو وڵات له كاتێكدا دێت كه بایدن و دیموكرات خوازه‌كان سوودیان بینی له دابه‌زینی نرخی غازی سروشتی له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردوودا‌و بۆ راكێشانی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆنگرس. پێشبینی ده‌كرێت بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك هۆكارێك بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی غاز‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر دیموكرات خوازه‌كان، له كاتێكدا كه هه‌ڵاوسان بۆته پرسێكی سه‌ره‌كی بۆ ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا.