به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به كۆلێرا له سوریا بۆ 757 حاڵه‌ت
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
شه‌وی سێ شه‌ممه، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی كۆلێرا بۆ 757 حاڵه‌ت به‌رزبۆته‌وه‌و كه زۆرینه‌ی له حه‌له‌به.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی تووشبووان به‌م شێوه‌یه‌یه، حه‌له‌ب 477، دێره زور 130، حه‌سه‌كه 60، ره‌ققه 29، لازقییه 23، سویدا 13 له‌گه‌ڵ هه‌شت حاڵه‌ت له دیمه‌شق و حه‌وت له حه‌ماو شه‌ش له حیمس و شه‌ش له ده‌رعاو یه‌ك حاڵه‌ت له قونه‌یتره.
وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كۆی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌دسه‌تداوه گه‌یشتۆته 41 حاڵه‌ت، 34 یان له حه‌له‌ب و چواریان له حه‌سه‌كه‌و دووانیان له دێره زور و یه‌ك حاڵه‌تی مردنیش له دیمه‌شق.
رۆژی دووشه‌ممه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان رایگه‌یاند، نه‌خۆشی كۆلێرا له 13 پارێزگای سوریا بڵاوبۆته‌وه‌و حاڵه‌ته گومانلێكراوه‌كان گه‌یشتۆته 13 هه‌زار حاڵه‌ت.
بۆ یه‌كه‌م له 10 مانگی ئه‌یلولی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی سوریا تۆماركردنی 15 حاڵه‌تی تووشببونی به كۆلێرا راگه‌یاند له پارێزگای حه‌له‌ب.