شاكیرا پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كات.. دڵم لای خانه‌واده‌ی ژینا و ژنان و كچانی قوتابخانهكانهی ئێرانه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
شاكیرای گۆرانیبێژی به ناوبانكی جیهان هاوسۆزی خۆی بۆ خۆپیشانه‌كانی ئێران پیشانداو، پشیتوانی خۆی راگه‌یاند بۆ ژنانی ئێران له‌م دۆخه قورسه‌دا.

شاكیرا وێنه‌یه‌كی ژینا ئه‌مینی له ئه‌ژماری خۆی له تۆڕی تۆیته‌ر بڵاوكرده‌وه له تویتێكدا نووسی: دڵم لای خانه‌واده‌ی ژینا ئه‌مینی و ژنان و كچانی قوتابخانه‌كانی ئێرانه‌و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی خه‌بات ده‌كه‌ن له پێناو ئازادی راده‌ڕبڕین.
هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی ئیسرائیلیش هاوسۆزی خۆیان پیشانداو بۆ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و پێكه‌ی israelarabic ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد “له ناوخۆ ئیسرائیل‌دا هاوسۆزیه‌كی زۆر هه‌یه بۆ خۆپشاندانه‌كانی ئێران دژ به رژێمی حوكمران كه ماوه‌ی 40 ساڵه تواناكانی وڵات بۆ چاندنی تیرۆر له ده‌وروبه‌ر به‌كار ده‌هێنێت”.
به پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕو سێ شه‌ممه، خۆپیشدانه‌كانی ئێران پێی نایه هه‌فته‌ی چواره‌م و فراوانبوونی زیاتری به خۆوه بینی و زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، به درێژایی ئه‌مرۆ روبهروونهوه له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی ئاسایش روویدا ، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌رانیان بهرفراوانكرد.