چەند تەقینەوەیەکی بەهێز پایتەختی ئۆکرانیا دەهەژێنن

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆش دووشەممە، گوتەبێژی خزمەتگوزاری فریاکەوتینی ئۆکرانیا لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئەو وڵاتە رایگەیاند،بەهۆی چەند زنجیرە تەقینەوەیەکەوە لە ناوەندی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا و هەندێکی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆردومانەکە شەقامی ڤلادمیرسکی گرتەوە و ئەو شەقامەش کەمێک لە نوسینگەی ڤۆلۆدمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاوە دوورە.

لەلایەکی دیکەوە ڤیتاڵی کلیتشکۆ قایمقامی شاری کیڤ باسی لەوەکرد، “لە بەیانی ئەمڕۆ زنجیرە تەقینەوەیەک لە ناوەندی شاری کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا روویدا.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دوشەممە بڕیارە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی رووسیا بە سەرۆکایەتی ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرپەچدانەوە تەقینەوەی پردەکەی نیمچە دورگەی کریمی کە روسیا وڵاتی ئۆکرانیا بە بەرپرس لە تەقاندنەوەی ئەو پردە هەژمار دەکات.

هەروەها ماکسیم کۆزیتسکی، پارێزگاری لڤیڤ لە راگەیێندراوێکدا گوتی، شاری لڤیڤی رۆژئاوای ئۆکرایناش بۆردوومانکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە دوایین بۆردوومانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا رۆژی 26ـی حوزەیران بوو.

 لە چەند دیمەنێکدا دەردەکەوێت کە چەند باڵەخانەیەکی شاری کیێڤ زیانیان بەرکەوتووە. ئەم “تەقینەوە و بۆردوومانانەش” رۆژێک دوای ئەوە دێن کە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، ئۆکراینای بە تەقاندنەوەی ئەو پردە تۆمەتبارکرد کە نیمچە دوورگەی کریمیا و رووسیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە؛ پردەکە رۆژی هەینی بەهۆی تەقاندنەوەی بارهەڵگرێک لەسەری تەقێندرایەوە و لایەکی پردەکە تێکشکا. 

پووتین گوتی: سەرپەرشتیکاران، بکەران و سپۆنسەری [تەقینەوەکە] سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینان و کارەکەیشی بە “تیرۆریستی” ناوبرد.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە پووتین کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی ئەنجامبدات.