كه‌نه‌دا گه‌شتكردنی ده هه‌زار به‌رپرسی ئێران بۆ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
كه‌نه‌دا چه‌ند رێوشوێنێكی زیاتری دژ به ئێران گرته‌به‌ر، بۆ رێگری كردن له كهشتكردنی 10 هه‌زار به‌رپرسی ئێرانی بۆ ئه‌و وڵاته، له كاتێكدا كه ئێران خۆپیشاندان و ناهرزایی به‌رفراوان به خۆوه ده‌بینێت به هۆی كوژرانی ژینا ئه‌مینی پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك.
جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی چیتر رێگه نادات به زیاتر له 10000 به‌رپرسی سوپای پاسداران، سه‌ردانی كه‌نه‌دا بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م بڕیاره‌ی كه‌نه‌دا ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و تاوان و كوشتنه به كۆمه‌ڵه‌ی رژێمی ئێران دژ به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامی ده‌دات و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دا ئاستی سزاكانی سه‌ر ئێران فروانتر بكات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له ئێستادا كار ده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌دان به تواناكانی كه‌نه‌دا له بنبڕكردنی سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌و چالاكییه داراییه نا یاساییه‌كان و رێگری كردن له ده‌ست وه‌ردانی ده‌ره‌كی به مه‌به‌ستی پاراستنی كه‌ندییه ئێرانییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌ی ناو كه‌نه‌دا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كه‌نه‌دا هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناره‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان كه زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانیان گرتۆته‌وه‌و به پێی راپۆرتی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی ئێران، تاوه‌كو ئێستا 130 كه‌س كوژراون.
جێی ئاماژه‌یه گیان له ده‌ستی دانی ژینا ئه‌مینی له ناوه‌راستی مانگی ئه‌یلولی رابردوو له تاران بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زایی له ناوخۆی ئێران و جیهاندا.