هه‌سه‌ده ئه‌ندامێكی داعش له گونده‌واری ره‌ققه ده‌ستگیرده‌كات
ره‌ققه- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی سوریا دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی داعشی راگه‌یاند كه ئاسانكاری پێشكه‌ش ده‌كرد بۆ جوڵه‌ی شانه‌كانی رێكخراوه‌كه‌و پشتیوانی لۆژستی و دارایی بۆ دابین ده‌كردن.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی (هه‌سه‌ده) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێزه‌كانیان پرۆسه‌یه‌كی سه‌بازیان دژ به شانه‌كانی داعش ئه‌نجامدا له گوندی “حاوی هه‌وا” له خۆرئاوای شاری ره‌ققه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و پرۆسه‌یه‌دا ئه‌ندامێكی داعشیان ده‌ستگیر كرد كه به‌ڵگه‌ی ساخته‌و ئامێری په‌ێوه‌ندی پێ بوو.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له ماوه‌ی رابردوودا هێزه‌كانیان زنجیره‌یه‌ك پرۆسه‌ی سه‌ربازی به‌رفراوانیان له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه‌و دێره‌زوور ئه‌نجامدا، له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی داعش ده‌ستگیركران و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر برێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
رۆژی 28 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعش له كێڵگه‌یه‌كدا له گونده‌واری خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه.