فه‌ره‌نسا هوشداری ده‌دات به هاوڵاتیانی له سه‌فه‌ر كردن بۆ ئێران: پارێزگارێتی كونسوڵگه‌ری له ئێران سنوورداره
هه‌ولێر نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا داوای له هاوڵاتیانی كرد به زووترین كات ئێران جێ بهێلن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه توشی ده‌ستگیركردنی ناره‌وا ببنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هوشداریدا له‌وه كه توانای باڵیوزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له تاران بۆ دابینكردنی پارێزگارێتی كونسوڵگه‌ری بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی فه‌ره‌نساو لهدهستگیركردن له‌ئێران زۆر سنوورداره.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هوشداری به هاوڵاتیاندا به‌وانه‌شی كه دوو ناسنامه‌یان هه‌یه له ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبونه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره‌ی دهستیگركردن و داداگایی كردنی ناعادیلانه.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه دوا به داوی ئه‌وه هات كه ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران دانپێدانانی دوو هاوڵاتی فه‌ره‌نسای بڵاوكرده‌وه كه له مانگی ئایاری رابردووه‌و به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیر كرابوون.
رۆژی پێنج شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بڵاوكردنه‌وه‌ی دانپێدانانی ئه‌و دوو هاوڵاتیایهی به شانۆگهرهیهكی نابۆتی قبول نه‌كراو وه‌سفكرد، كه دژ به یاسا نیۆدهوڵهتییهكانه.