فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده پێشوازی له سێ گه‌نجی كۆبانی ده‌كات كه بوو چه‌ند ساڵێك له عێراق زیندانی كرابوون
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
ژه‌نه‌راڵ مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” و نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی، پێشوازیان له سێ گه‌نجی شاری كۆبانی كرد، كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵ له عێراقدا زیندانی كرابوون.
مانگی ئابی ساڵی 2017 هێزه‌كانی عێراق هه‌ر یه‌ك له ئیدریس سلێمان (41 ساڵ) و شاهین سلیمانی برای (35 ساڵ)و محه‌مه‌د حوسینی ئامۆزایانی ده‌ستگیركرد له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌یان له كاره‌كانیان له هه‌ولێره‌وه بۆ سه‌ردانی خێزه‌كانیان له موسڵ.
دادگای عێراق له به‌غداد بڕیاریدا هه‌رسێكیان بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ تا هه‌تاهه‌تایی زیندانیان بكرێن، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونیان له داعش، بێ ئه‌وه‌ی رێگا بدات پارێزه‌ریان هه‌بێت یان خێزانه‌كانیان سه‌ردانییان بكه‌ن.
له دوای په‌ێوه‌ندیكردنی فه‌رمانده‌یی هه‌سه‌د له گه‌ڵ لایه‌نه په‌ێوه‌ندیداره‌كانی عێراق، پێش چه‌ند رۆژێك به‌غداد هه‌ر سێ گه‌نجه‌كه‌ی كۆبانی ئازادكرد.
مه‌زلوم عه‌بدی به گه‌رمی پێشوازی له‌و سێ گه‌نجه كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیان له گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق به مه‌به‌ستی ئازادكردنیان.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر سێ گه‌نجه‌كه سوپاسی سه‌ركردایه‌تی “هه‌سه‌ده” یان كرد، به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنیان.
له باره‌ی ورده‌كاری ده‌ستگیركردنیان محه‌مه‌د حوسین به نۆرس پرێسی راگه‌یاند” له كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر كۆبانی له ساڵی 2014 به‌ره‌و توركیا هه‌ڵهاتن و له‌وێه‌وه چونه هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی كاركردن له بواری بیر لێدان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هۆی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه له مۆسڵ ده‌ستگیركران و بۆ به‌غداد گواسترانه‌وه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌كیان پێ مۆركردن، له پاش كواستنه‌وه‌یان بۆ دادگا دادوه‌ر تۆمه‌تباری كردن به ئه‌ندامێتی له داعش، بڕیاریدا 20 ساڵ بۆ ده‌ركردم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دوایین ساڵی زیندانیكردن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه گواسترانه‌وه بۆ زیندانی ناسریه‌ی تایبه‌ت به تیرۆر، كه سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی به له سێداره‌و زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوكم دراون.