سەرچاوەیه‌كی سه‌ربازی: هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تی سوریای به‌هێزكردوه
ره‌قه- نۆرس پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له ره‌قه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌سه‌ده‌و هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریادا به‌هێزكردوه.
مه‌حمود حه‌بیب، وته‌بێژی ره‌سمی هێزه‌كانی باكوری دیموكراتی سه‌ر به “هه‌سه‌ده” وتویه‌تی، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیایه له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتنه‌كانی پێشوتر.
حه‌بیب ئه‌وه‌شی وتوه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كان، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه پته‌وتر ده‌بێت و سه‌ریكێشاوه بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا هێزی زیاتر له هه‌ندێك ناوچه بڵاوبكاته‌وه.
ئاشكراشیكردوه، مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی هێز بۆ ئه‌وه‌یه به‌رپه‌رچی هه‌ر دوژمنكارییه‌كی گریمانه‌كراوی توركیا بدرێته‌وه.
ئه‌و وته‌بێژه‌ی هێزه‌كانی باكوری دیموكراتی باسی لهوهكردوه، هه‌سه‌ده داوای له سوریا كردوه به چه‌كی جۆری و قورسی به‌شداری بكات و له‌و ناوچانه بڵاوی بكاته‌وه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هێرشی توركیای تێدا روبدات.
به وته‌ی حه‌بیب، هێرشه گریمانهكراوهكهی توركیا له رێی وشكانییه‌وه ده‌بێت و له رێی چه‌كی قورس و تانك و زرێپۆشه‌وه به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه، هه‌سه‌ده‌ش داوای ئه‌وه‌ی له سوریا كردوه.
ئه‌و وته‌بێژه باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تی سوریا له چوارچێوه‌ی ده‌ستدرێژییه دهرهكییهكاندایهو هیچ پاشهاتێكی ئه‌منی و سیاسی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر نابێت.