ههولێر- نۆرس پرێس
شهوی پێنج شهممه، نەخۆشخانەی وێلفێر لە گەڕەکی بەختیاری شاری هەولێر ئاگری گرت و هیچ زیانی گیانی لێ نهكهوتهوه.
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگهیاند، موەلیدەی سەربانی نەخۆشخانەکە ئاگری گرتووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاماژهی بهوشهكرد، ئاگرهكه لە سەربانی نەخۆشخانەی وێلفێری ئەهلی کەوتووەتەوە و پۆلیسی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە ئاگرهكهیان كۆنترۆڵكرد.
ئهوهشی ئاشكراكرد، ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی تەقین و گرگرتنی تانکی گازی موەلدەکانی سەربانی نەخۆشخانەکە بووە.
به گوێرهی کارمەندانی نەخۆشخانەکە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی، ئاگرکەوتنەوەکە هیچ بریندار و گیان لەدەستدانی لێ نهكهوتهوه.