كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له نزیك قامیشلۆ
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی راگه‌یاند له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا له نزیك قامیشلۆ.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌ركرده كوژراوه‌كه‌ی داعش ناوی “راكان وه‌حید شمهرییهو” به‌رپرسبوو له به قاچاخ بردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆسه‌كه زۆر به وردی و به به‌كارهێنانی فرۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر له نزیك شاری قامیشلۆ ئه‌نجامدرا. وتیشی، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به ته‌نها پرۆسه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌و جكه له‌كوشتنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش، كه‌سێكی دیكه‌ش برینداركرا كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت هاوكاری بێت، هه‌روه‌ها دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی داعش ده‌ستگیركران.