عێراق و ئوردن به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕ ه كانی كاره‌با داده‌نێن
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و بیشر خهساونهی هاوتا ئۆردنییهكهی، به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای عێراق و ئوردنیان دانا.
ئه‌م پرۆژه‌یه له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی سێ قوڵی میسر و ئوردن و عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت و به هه‌نگاوی یه‌كه‌م داده‌نرێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ر سێ وڵات.
موسته‌فا كازمی له شوێنی ده‌ستپێكی پرۆژه‌كه له نزیك سنووری عێراق و ئۆرن له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پرۆژه‌كه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئاڵوگۆڕكردنی وزه له نێوان عێراق و ئوردن و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تی كرانه‌وه‌و هاوكارییه، كه حكومه‌ته‌كه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه بیشر خهساونهی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئوردن رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا، په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوردن و عێراق به‌ره‌پێشچوونی باشیان به خۆوه بینی و جه‌ختی كرده‌وه له پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌كانی.
خه‌ساونه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوكاری سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر نمونه‌یه‌كه بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی عه‌ره‌بی هاوبه‌ش.
هاوینی ساڵی 2021 به‌غداد میوانداری لوتكه‌ی سێ قۆڵی عێراق و میسر‌و ئۆدرنی كرد، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی هاوكاری ستراتیژی
هاوبه‌ش.
وا بڕیاره پرۆژه‌ی به‌ستنی تۆره‌كانی كاروبا له نێوان عێراق و ئوردن له ماوه‌ی 26 مانگدا ته‌واوبكرێت كه له له‌لایه‌ن كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئه‌لكتریكی ئه‌مریكییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له قۆناغی یه‌كه‌میشدا عێراق 150 مێگاوات كاره‌بای ده‌ست ده‌كه‌وێت تا ده‌گاته 960 مێگاوات.