ئاگر له كه‌مپێكی رۆژئاوای كوردستان كه‌وته‌وه خێزانه بیانییه‌كانی داعش تێیدا ده‌ژین
قامشلۆ- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆرس پرێس تۆماری ڤیدیۆیی گڕگرتنی خێمه‌یه‌كی له كه‌مپی رۆژ له سنوری شاری دێرك له رۆژئاوای كوردستان ده‌ستكه‌وت.
ئه‌و كه‌مپه ژن و منداڵی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش له خۆده‌گرێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه رابوردو ئاگره‌كه كه‌وتبوه‌وه.
له 13ی حوزه‌یرانی رابوردوش، ئاگرێك له به‌شی ژنه كۆچه‌رییه فه‌ره‌نسییه‌كان له هه‌مان كه‌مپ كه‌وته‌وه‌و سێ خێمه سوتان.
کەمپی ڕۆژ 727 خێزان لەخۆدەگرێت کە لە 2310 کەس پێکدێت، 1582یان منداڵن و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی 62 وڵاتی عەرەبی و بیانین.
بەگوێرەی ئیدارەی کەمپی ڕۆژ، كه له مانگی حوزه‌یران به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، ژنانی ناو كه‌مپه‌كه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدان لەگەڵ قاچاخچییەکان تا له كه‌مپه‌كه هه‌ڵبێن، به‌ڵام هەمو ئەو هەوڵانە پوچەڵ دەکرێنەوە.
ئیداره‌كه وتی، 80%ی ئه‌و ژنانه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن توركیا هێرشبكاته سه‌ر ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێن و خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و بچنه ناو داعشه‌وه.
لە کۆتایی ساڵی ڕابوردودا ژنانی كه‌مپه‌كه هێرشیانکردە سەر كارمهندو هێزە ئەمنییەکانی ناو کەمپەکە و بەردبارانیان كردن، داوایان دەکرد چارەنوسیان دیاریبكرێت و بنێردرێنه‌وه بۆ وڵاتەکانیان.
ئیدارەی کەمپەکە هۆشداریشیدا لە زیادبونی چالاکی ژنانی داعش و هەوڵەکانیان بۆ هەڵاتن له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌ی هه‌واڵی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.