
هێزه‌كانی توركیا به توندی بۆردوومانی شارۆچكه‌یه‌ك ده‌كات له باكووری حه‌سه‌كه.
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی، شارۆچكه‌ی ئه‌بوراسن “زه‌رگان” یان به تۆپخانه بۆردوومان كرد له باكووری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی زه‌رگانیان به چه‌ند گوله تۆپێك بۆردوومان كرد، هه‌روه‌ها گوله تۆپێك به‌ر ناوه‌ندی شاره‌وانی كه‌وتووه‌و زیانی ماددی لێكه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاشان هێزه‌كانی توركیا زۆر به توندی گونده‌كانی “ئه‌سه‌دییه و ئوم حه‌رمه‌له و نوه‌یحات و خه‌ربه شه‌عیرو ته‌ل وه‌ردو دادا عه‌بدالی، بۆردوومان كرد. به‌پێی سه‌رچاوه‌كه بۆردوومانه‌كانی توركیا زیانی ماددی زۆری گه‌یاندۆته گونده‌كانی ناوچه‌كه.