درۆنه‌كانی توركیا گوندێكی قه‌زای پێنجوێن بۆردوومان ده‌كه‌ن
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، توركیا به درۆن ده‌روبه‌ری گوندێكی بۆردوومانكرد له سنووری قه‌زای پێنجوین.
زانا رەحمان قایمقامی پێنجوێن رایگه‌یاند، سه‌ر له ئێواه‌ری ئه‌مرۆ توكریا به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان “درۆن” دەوروبەری گوندی به‌یانه-ی لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز بۆردوومان کردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، به‌ڵام درۆنه‌كانی توركیا به‌رده‌وام به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوورێنه‌وه