سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى سوريا کۆبوونەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له نيكۆلاس گارنه‌ر، نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى باكووری رۆژهەڵاتی سوريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، په‌يوه‌نديى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و پێكهاته‌كان له سوريا و بارودۆخى كا‌مپه‌كان به‌تايبه‌تى كا‌مپى هۆل تاوتوێ كران.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى باكووری رۆژهەڵاتی سوريا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه كه هێشتا “مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه” له‌سەر سووريا و عێراق و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها به پێوستيان زانى وڵاتانى ئه‌وروپا و ناوچه‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاوڵاتیانيان له كا‌مپى هۆل له سورياوە بۆ وڵاته‌كانيان هاوكاربن.
لای خۆیەوە، نێچيرڤان بارزانى رایگەیاند، “تيرۆر به ته‌نيا به هێزى چه‌ک له‌نێوناچێت، به‌ڵكو بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر ده‌بێت له رێگه‌ى په‌روه‌رده و قوڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان، رووبه‌ڕووى بير و ئايدۆلۆژياى تووندڕه‌وى و تووندوتيژى ببينه‌وه.”
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە هاتووە، پێويستيى گفتوگۆ و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و پێكهاته‌كانى ديكه له سوريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه ته‌وه‌رى ديداره‌كه بوون.