برینداربوونی ژنێك له بۆردومانی تۆپخانه‌كانی توركیا له باكووری حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی سێ شه‌ممه، له ئاكامی بۆردومانكردنی دوو شارۆچكه له گونده‌واری باكووری حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی، ژنێك برینداربوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه، ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئه‌بوراسین و گونده‌كانی نووه‌یحات موشێرفه‌و ئه‌سه‌دییه‌ی بۆردومان كرد.
هه‌روه‌ها له دوای یه‌ك كاتژمێر جارێكی دیكه هێزه‌كانی توركیا به شێوه‌یه‌كی توند ناوچه‌كه‌ی بۆردومانكرده‌وه‌و، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه نا به ناو بۆردومانكردنی شارۆچكه‌ی زرگان به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه ژنێك به ناوی (ئیشار حوسین) له گوندی مه‌تمور برینداربوو، هه‌روه‌ها زیانی ماددی گه‌یشته چه‌ند خانووبه‌ره‌یه‌كی هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌ل ته‌مر راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه‌ی قورس هه‌ردوو گوندی ده‌رداره‌و عه‌بوشی بۆردومانكرد.